لە ڕێوڕەسمی “ڕۆژی جیهانیی نووسەرانی زیندانیكراو”دا، ئهنجومهنی قەڵەمی مێلبۆرن له ئۆستڕاڵیا، پشتیوانی لە چالاکییە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانی “ئەشکان فەهیم” و “ڕەزا ئەندێشە” لە بواری زمان و کولتووری کوردی كرد.
جێگای ئاماژهیه كه ئەنجومەنی قەڵەمی مێلبۆرن، کورسییەکی بەتاڵی پێشکەش بە نووسەر و چالاکی کورد، “ئەشکان فەهیم” کرد. لەم ڕێوڕيسمەدا وێڕای شهرمهزاركردنی هێرشی هێزه ئهمنیهكانی ڕژیم بۆ سهر ماڵی ئهو دوو نووسهره، جەخت لەسەر پرسی سەرکوت و پەراویزخستنی زمانە غەیرەفارسییەکان كراوە. ڕۆژی ١٥ی نۆڤامبهر، وەکوو ڕۆژی جیهانیی نووسەر و ڕۆژنامەوانانی زیندانی، لەلایەن ئەنجومەنی جیهانی قەڵەمەوە بە مەبەستی ئاگایی بەخشین سەبارەت بە سانسۆر، ئازار و ئەشکەنجەی نووسەران و ڕۆژنامەوانان لە جیهاندا ناودێر کراوە. “ئەشكان فەهیم”، “ڕەزا ئەندێشە”، “ڕۆژگار ڕەحیمیان” و “محەممەد مەریوانی”، ڕۆژی ٢٤ی خەرمانانی ئهمساڵ، دوای هێرشی هێزهكانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری مەهاباد، دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە لە زیندانی ورمێ بۆ زیندانی مەهاباد گوازرانەوە.