ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی هاندانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمان ئاڵۆزییەکانی عێراقی قۆستەوە و تورکمانە چەکدارکراوەکانی خستەسەر شەقام و بۆ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌یان له دانیشتووانی كوردی ناوچه كرد.
شەوی ڕابردوو سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانیی گرتەیەکی ویدیۆیه‌كی لە پەڕەی تویتەری خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا وتی، ئەو دۆستانەی ئەم قارەمانانە دەبینین با دڵخۆش بن و دوژمنیش بترسێت، کەرکوک لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی بەرگریی تورکمانەکاندا سەقامگیرترە. جێگای ئاماژه‌یه كه دەوڵەتی تورکیه لەدوای ساڵی ٢٠١٤ەوە به پاساوی شەڕی داعش لە عێراق، چه‌ند بنكه‌ی سه‌ربازی به‌تایه‌بت له نزیك مووسڵ دامه‌زراند و هەزاران تورکمانی چەکدارکردووە و ڕاهێنانی سەربازیی پێکردوون و بەناوی پاسەوانی بارەگاکانی تورکمانەوە لە کەرکوک جێگیرکراون