ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ، لافاو له پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان هه‌ڵسا و زیانێكی زۆر به خه‌ڵك گه‌یشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان ئۆته‌مبێل له پارێزگای ئیلام له نێو لافاودا گیریان خواردووه و زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی گه‌یشتووه. به‌رپرسانی پارێزگای ئیلام له‌و باره‌وه هۆشداریان داوه‌ته خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و خۆراك كۆبكه‌نه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه ئاسایی ئه‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له شاری سه‌رپۆلی زه‌هاو، سێڵاو زیانێكی زۆری به خه‌ڵك گه‌یاندووه و هاووڵاتیان به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم ناڕازین.