له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٤ ئوستانی ئێران ده‌رگیری بارانی به‌هاری بوون و ٢٥ شار له شه‌ش ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ئیلام، كوردستان، كرماشان و لۆڕستان زیانیان پێ گه‌یشت و به‌پێی زانیارییه‌كان سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و شه‌ش ئوستانه تووشی لافاو بوون و ڕێگای هاتووچۆی ده‌یان گوند گیراوه و به سه‌دان كه‌س گونده‌كانیان به‌جێ هێشتووه و سێ كه‌س له سێ ئوستان گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌وته‌ی كارناسان، هاتنی لافاو ده‌یان ملیارد تمه‌ن زیانی به كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌رڵداران گه‌یاندووه و چه‌ندین پرد ڕووخاون و ئاسته‌نگی بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به لێقه‌ومان ساز كردووه.