به‌هۆی ئه‌و لێژمه بارانه‌ی له ٢٤ كاتژمێر ڕابردوودا پارێزگای سیستان و به‌لووچستانی گرتۆته‌وه، چه‌ندین گوند چۆڵ كرا و شارومه‌ندێكی به‌لووچ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌هۆی كه‌وتنی تیری چرای به‌رق و به‌رقگرتوویی له لافاوی چابه‌هار، گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین گوند له شاریستانی جازمووریان چۆڵ كراون و هۆشداری سوور بۆ باشووری پارێزگای سیستان و به‌لووچستان و پارێزگای كرمان دراوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداری پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، لافاو زیانێكی زۆری به كه‌شاوه‌رزان گه‌یاندووه و ئێستا ناتوان ڕێژه‌ی زیانه‌كان مه‌زنده بكه‌ن.