به‌هۆی ئه‌و بارانه به‌خۆڕه‌ی له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا له به‌لووچستان باریوه، زیانێكی زۆر به شارومه‌ندان گه‌یشتووه و سێ ئه‌ندازیار له لافاودا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، به‌هۆی هاتنی لافاو له ناوچه‌ی كاروانده‌ری خاش سێ ئه‌ندازیاری ڕێگه‌وبان به ناوه‌كانی “ئێحسان نه‌زه‌ری”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا ڕه‌یحانی” و “مه‌نسوور ده‌لیری” گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها هاتنی لافاو له شارۆچكه‌ی ناهووكی سه‌ر به شارستانی سه‌راوان بووه‌ته هۆی ڕووخانی ده‌یان ماڵ و زیانێكی زۆری مادی به هاووڵاتیان گه‌یشتووه.