کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هاتنی شەپۆلێکی دیکە خۆڵبارین لە کوردستان

هاتنی شەپۆلێکی دیکە خۆڵبارین لە کوردستان 3

 

شەپۆڵێکی خۆڵبارین بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی ئێران و عێراقی گرتووەتەوە و لە کاتژمێرەکانی داهاتوو ئاسمانی زۆبەی شارەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان خۆڵ دایدەگرێت و ناوەندە تەندرووستییەکان لەو بارەیەوە هۆشداریان بە هاووڵاتییان داوە.

بەپێی راگەیاندراوی کەشنایی ئێران، شەپۆلێکیتری خۆڵبارین ڕوو لە ئاسمانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا خۆڵبارین لە شارەکانی سنە، مەریوان، بانە، سەقز، کامیاران، بیجار و قوروە دەست پێدەکات و پیشبینی دەکرێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت. هەروەها خۆڵبارینەکان بە رێژەیەکی زۆر ئاسمانی شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات لەوانە کرماشان و ئیلام و ناوچەکانی دیکەش دەگرێتەوە. جێگای ئاماژەیە کارناسان و پزیشکان لە بارەی ڕێژەی خۆڵبارینەکانەوە هۆشداری دەدەن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و بە تایبەت ئەو هاوڵاتیانەی نەخۆشی تایبەت و هەناسەکێشانیان هەیە لە ماڵەکانیان نەێنە دەرەوە.