ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلەی ڕیشتر شاری قەسری شیرینی لە پارێزگای کرماشان هەژاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هێزی بوومەلەرزەکە بەجۆرێک بووه کە خەڵک تووشی شڵەژان بوون و ماڵەکانیان بەجێهێشتووه. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی بومەلەرزەناسی ئێران، بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری زه‌وی ڕووی داوە و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه.