ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كاتژمێر ١٢ و نیوی نیوه‌ڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٥.٣ ڕیشتر ناوچه‌ی شوێشه‌ی سه‌ر به شاری سنه‌ی له‌رزاند.
به پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌ناسی ئێران، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه له شاری سنه‌ش هه‌ست پێكراوه و بووه‌ته هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی تاشه‌به‌رده‌كانی سه‌ر كێوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و به‌رپرسانی شاری سنه‌ش هۆشداریان داوه‌ته هاووڵاتییان كه له كێوی ئاویه‌ر به‌ردێكی زۆر به‌ربووه‌ته‌وه و زه‌ره‌ری به ئۆتۆمبێلی خه‌ڵك گه‌یاندووه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هاووڵاتییان ئه‌بێ زۆر ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن له‌به‌ر ئه‌وه كه ئه‌گه‌ری بارینی باران له‌و ئه‌مڕوووه هه‌یه و ئه‌بێته هۆی ڕۆچوونی زه‌وی و به‌ربوونه‌وه‌ی به‌رد و سه‌لامه‌تییان ده‌خاته ژێر مه‌ترسیه‌وه.