کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هاتنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌زگه‌له‌ی كرماشان

هاتنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌زگه‌له‌ی كرماشان 1

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ١١ی پووشپه‌ڕ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ به‌هێزی ٤ و نیو پله‌ی ڕیشته‌ر ناوچه‌ی ئه‌زگه‌له‌ی له‌ كرماشان هه‌ژاند.

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌ناسی ئێران، ئه‌و ڕووداوه‌ كاتژمیر ١٢ و ٢٧ خوله‌كی شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌ ٢٣ كیلۆمتری ئه‌زگه‌له‌ له‌ نزیك قه‌سری شیرین و له‌ قووڵایی ٧ كیلۆمتری زه‌وی ڕوویداوه‌. سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گه‌وره‌یی ٧ پله‌ی ڕیشته‌ر ئه‌زگه‌له‌ی له‌رزاند و به‌هۆیه‌وه‌ ٦٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له‌ ٩ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س بریندار و ٧٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون.