عەلی خامنەیی لە ساڵیادی مردنی خومەینیدا، سەبارەت بە وتەکانی ڕەزا پەهلەوی کە ڕۆژێک بەرلەوە لەلایەن ڕاگەیەنەرە فارسی زمانەکانەوە و لە ئاستێکی بەربڵاودا بڵاوکرایەوە، کاردانەوەی نیشاندا. ناوبراو هوشدارییدا سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی حکوومەتی پەهلەوی بۆ ئێران. خامەنەیی لە وتەکانیدا وێڕای کۆنەپەرست ناوبردنی سەڵتەنەتخوازان، وتی: لەسەردەمی پەهلەویدا شێوە ژیانێکی ڕۆژاوایی زاڵبوو. شۆڕش ئەوەی خستە لاوە. هەرکەس بەرەو فەرهەنگ و شێوە ژیانی ڕوژاوایی بچێت، کۆنەپەرستە. مەهێڵن وڵاتەکەتان بەرەو کۆنەپەرستی بڕوات. دوابەدوای ئەم شەڕە قسەیەی نێوان “شا و شێخ“، چەند ڕۆژێکە بڵاوکراوە و ڕاگەیەنەرەکانی سەربە ڕژیم لەناوەوەی وڵات، کەمپەینێکی بەربڵاویان بەئاراستەی سەلماندنی قسەکانی خامەنەیی وەڕێخستووە و لەولاشەوە لەلایەن ڕاگەیەنەرەکانی لایەنگری ڕەزا پەهلەوییەوە باوەشێنی کێشەکە دەکرێ و ئەوەندەی بتوانن گەورەی دەکەنەوە. کێشمەکێشێکی کە لەم ڕۆژانەدا لە ڕاگەیەنەرەکاندا جیددی تر و ئاشکراتر بووە، لەڕاستیدا ململانێی نێوان نیزامی کۆن و لەسەرکارلابراوی سەڵتەنەتی و لایەنگرانی گەڕانەوەی ئەو نیزامە و حکوومەتی ئیسلامی ئێرانە. شەڕە قسەی ئەم دوو هێزە لەسەر باشترکردنی هەلومەرجی ژیانی خەڵک نییە، یان لەسەر پاراستنی کەرامەتی ئینسانی و ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنەکانی مافی مرۆڤ، ژیان و خۆشگوزەرانی خەڵک، ئازادییە تاکەکەسییەکان، نەهێشتنی ئەشکەنجە و ئێعدام، دابینکردنی مافی کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان، بەرابەری ژن و پیاو و جیایی دین لە دەوڵەت و بەگشتی هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتانەوە نييە، بەڵکوو شەڕە لەسەر دوو خوێندنەوەی جیاواز، ئەوەی کە کامیان کەمتر ئەشکەنجە و ئێعدامیان بەڕێوەبردووە یا کامەیان زۆتر تاڵان و بڕۆی کردووە، لەکام دەورەدا زۆرترین گەندەڵی سیاسی، ئیداری و کۆمەڵایەتی بوونی هەبووە و بە واتایەکی تر، شەڕی نێوان دوو ڕەوایەتی خراپ و خراپترە.
حکوومەتیئیسلامیلەماوەیچواردەیەیڕابردوودابەجۆرێککۆمەڵگایانتووشیهەژاریوڕۆژڕەشی،سەرکوتوسەرەڕۆییو گەندەڵی و داڕمانی کۆمەڵایەتی کردووە کە لایەنگرانی سەڵتەنەت ئەگەرچی دەزانن بۆچی زۆربەی هەرەزۆری خەڵک لەدژی دەسەڵاتی گەندەڵ و سەرەڕۆی پاشایەتی ڕاپەڕین و ئەوەش دەزانن کە ساواکی شا، چ بەڵایەکیان بەسەر دژبەرانی سیاسیدا دەهێنا، زۆر بە ئاشکرا دەڵێن ڕاستە گەندەڵ و سەرکوتگەر بوو، ڕاستە زیندانی سیاسی و ئەشکەنجە بوونی هەبوو بەڵام گەندەڵی و سەرەڕۆیی بەڕادەی سەردەمی کۆماری ئیسلامی نەبووە و هەربۆیەش ئێمە خوازیاری گەڕانەوە بۆ چل و چەند ساڵ لەوەپێش و زیندووکردنەوەی سەرلەنوێی نیزامی سەڵتەنەتین.
بەڵامڕەوایەتێکیسێهەمیشهەیەکەنیشانیدەداتململانێینێوانسەڵتەنەتوکۆماریئیسلامیهیچپێوەندییەکیبەخۆشبەختیوخۆشگوزەرانیخەڵکیئێرانەوەنییە. ئەوان دەڵێن شێخ و شا، نزیکەی نیوسەدە دەرفەتیان هەبوو بۆ ئەوەی ڕەوایەتی واقیعی خۆیان لە دەسەڵاتداریی بە خەڵک نیشان بدەن، بەڵام ئەوەی کە لە نەتیجەی دەسەڵاتی ئەوان نەسیبی کۆمەڵانی بەرینی خەڵک بوو، بریتی بوو لە چەوسانەوەی زیاتر، سەرکوت، زیندان، ئەشکەنجە، ئێعدام، بێکاریی، برسێتی و هەڵاواردن.
ڕەوایەتی سێهەم دەڵێت هەردوو نیزامی ئیسلامی و سەڵتەنەتی گەلێک کارەساتیان خوڵقاند، ڕەوایەتی سێهەم، واتە ڕەوایەتی نە شا و نە شێخ، لە ڕەتکردنەوە و بردنەژێر پرسیاری دوو نیزامی سەرەڕۆی سەڵتەنەتی و ئیسلامییەوە سەرچاوەی گرتووە. هیچ ئاستێک لە پڕوپاگەندە و چەواشەکردنێکی مێژووی زیندووی ئێران ناتوانێت درۆ و فریوکاریی سەڵتەنەتی و ئیسلامیی لەچاوی خەڵک بشارێتەوە.
خەڵکی ئێران لەسەردەمی شۆڕشی مەشرووتەوە تاکوو ئەمڕۆ، لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادیدا خەباتیان کردووە و سەڵتەنەت و ڕۆحانییەت دوو فاکتەری سەرەکی بوون لە پاشکەوتوویی ئابووری و سەرەڕۆیی سیاسیی لە یەکسەدەی ڕابردوودا. ڕۆحانییەت و سەڵتەنەت، لەم سەدەیەی ڕابردوودا دەست لەناودەستی یەک بەشداری چەوساندنەوە و سەرکوتی چینی کرێکار بوون. وێکچوون و خاڵە هاوبەشەکانی نیزامی سەڵتەنەتی و ئیسلامی حاشاهەڵنەگرە
خەڵکی شەریف و وشیار ئەزموونەکانی خەبات لەدژی نیزامی سەڵتەنەتی و کۆماری ئیسلامی بە ئاراستەی دامەزراندنی نیزامێکی سیاسی لەسەر بنەمای ئازادی و بەرابەری و خۆشگوزەرانی دەسەڵاتی جەماوەری بەکاردەهێنن و حیسابی خۆیان لەگەڵ سەڵتەنەت و ڕۆحانییەت وەک دوو هۆکار و سەرچاوەی هەژاری و بەشمەینەتی خەڵک لە یەکسەدەی ڕابردوودا، بۆ هەمیشە پاک دەکەن.
خەبات و تێکۆشان لەپێناو جێگیرکردنی ئازادییە دێموکراتیک و بێ شەرت و مەرجەکان، دورخستنەوەی ڕۆحانییەت و دام و دەزگا ئایینییەکان لە فێرکردن و بارهێنان و هەروەها لە دەسەڵات و بەڕێوەبردنی وڵات، هەڵوەشاندنەوەی مەزهەبی ڕەسمی، بەڕەسمی ناسینی مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ نەتەوەکانی دانیشتووی ئێران، یەکسانی ژن و پیاو لە بنەماڵە و سەرجەم بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، یاسای دێموکراتیکی کار، خوێندنی بەخۆڕایی لەگشت ئاستەکان، بیمەی کۆمەڵایەتی تەواو و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی ئینسانی و شایستە بۆ پیر و بەساڵاچووان و هیتر…، وڵامێکی ڕوون و لێبڕاوانەی جەماوەر دەبێت بە هەردوو نیزامی سەرچاوەی مەینەتی و سەرەڕۆی سەڵتەنەتی و ئیسلامی و هەروەها هەنگاونانە بەرەو کۆمەڵگایەکی ئازاد و بەرابەر و تێروتەسەل لە دواڕۆژدا.