ڕۆژی ڕابردوو بەرپرسێکی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ئیلام ڕایگەیاند، ٢٨٣ هاووڵاتیی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین لەو ئۆستانەدا باری تەندرووستیان تێکچووە و سەردانی ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارەیان کردووە.
هەر لەو پێوەندەدا بنەماڵەی بەشێک لە خوێندکارانی شاری مێهرانی سەر بە ئیلام، لە ناڕەزایەتی بە دانەخستنی مەدرەسەکان و چوونی منداڵەکانیان بەو کەش و هەوا ناتەندرووستە بۆ مەدرەسەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا ناڕەزایەتیان دەربڕیوە. جێگای ئاماژەیە بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە لە ماوەی ٤٨ کاژێری ڕابردوو سەرجەم ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ئیلام لە حاڵەتی ئامادە باشیدا بەسەریان بردووە.