کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نیگەرانی هاووڵاتییانی شاری دیواندەرە بەهۆی کەمبوونی نان لەو شارەدا

نیگەرانی هاووڵاتییانی شاری دیواندەرە بەهۆی کەمبوونی نان لەو شارەدا

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی کەمبوونی نان لە شاری دیواندەرە کۆمەڵێک گرفت بۆ هاووڵاتییانی ئەو شارە درووست بووە و هاووڵاتییان ناکارامەیی بەرپرسانی ڕژیم به‌ سەرچاوەی ئەو کێشەیە ده‌زانن.

بەوتەی یەکێک لە هاووڵاتییانی شاری دیواندەرە، بەهۆی گرانبوونی نرخی ئارد لە بازاڕی ئازاددا بەشێک لە نانەواخانەکان ئاردەکانیان لە بازاڕەکاندا دەفرۆشن و ده‌ڵێن فرۆشتنی ئارد قازانجی زۆر لەوە زیاترە کە بکرێت به‌ نان و بە هاووڵاتییانی بفرۆشن. لەم پێوەندەدا هاووڵاتییانی شاری دیواندەرە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا داوایان لە بەرپرسانی ڕژیم له‌و شارە کردووە کە بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە بکرێت بەڵام هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە کێشەی کەمبوونی نان لەو شارەدا هه‌روا به‌رده‌وامه‌.