کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نیگه‌رانی نەتەوەیەکگرتووەکان سه‌باره‌ت به‌ هه‌لسووكه‌وتی ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەران

نیگه‌رانی نەتەوەیەکگرتووەکان سه‌باره‌ت به‌ هه‌لسووكه‌وتی ئێران لەگەڵ

وتەبێژی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، نیگەرانی خۆی بەرامبەر به‌ سه‌ركوتی خوێناوی خۆپیشاندەران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، هەوڵ دەدەن ژمارەی پشتڕاستکراوەی قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئاشکرا بکەین.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها وتی، سنووردارکردنی پەیوەندییەکان لە مۆبایل و ئینتەرنێت و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، جێی نیگەرانی ئەوانە و لە ماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکان هەندێک جار بە فیشەک وەڵامیان داوەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە لاوان لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراو و بریندار بوون و به‌ سه‌دان كه‌سیش دەستبەسەر کراون. به‌پێی دوایین زانیاری ژمارەی کوژراوانی ١٥ ئوستان گەیشتووەتە ٧٦ کەس و هەوڵدەدەین ئەم زانیاریانە پشتڕاست بکەینەوە هه‌روه‌ها له‌سه‌ر لێدوانی هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌ خۆپێشانده‌ران زۆر نیگه‌رانین.