كۆماری ئیسلامی به‌و باره قورسه له جه‌نایاتێك كه به‌سه‌ر شانییه‌وه‌یه‌تی له به‌رامبه‌ر خه‌باتی تێكه‌ڵ به تووڕه‌یی كرێكاران و خه‌باتكارانی مافخوازدا كه‌وتووه‌ته له‌رزه. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی ئێران چیتر ئه‌م باروودۆخه‌یان بۆ ته‌حه‌مول ناكرێت. كارگێڕانی كۆماری ئیسلامی، به توندڕه‌و و میانه‌ڕه‌وه‌وه، هه‌ستیان به‌م واقعییه‌ته كردووه. ئه‌وان له خه‌ڵوه‌تی خۆیاندا له چاره‌نووسێكی شۆم كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كات ده‌دوێن و دژبه دوژمنانی خۆیان، كه كرێكاران، زه‌حمه‌تكێشان و خه‌ڵكی ئازادیخوازن، پیلانگێڕی ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌و شوێنه كه به‌ئاشكرا و ڕوو به دووربینه‌كان قسه ده‌كه‌ن، ده‌ست ده‌ده‌نه فریوكاری و ڕووی خۆیان به زلـله سوور ده‌هێڵنه‌وه.
ڕۆژی ١٠ی ڕێبه‌ندان خامنه‌یی له دیدارێكدا كه له‌گه‌ڵ چه‌وسنێنه‌ران و ڕانتخۆران له‌ژ‌ێرناوی “كارخوڵقێنه‌ران” بووی، كرێكارانی به ڕه‌زمه‌نده‌ی دڵسۆز و باسه‌فای شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و عێراق وه‌سف كرد. ناوبراو ئیدیعای كرد كه ئه‌م ڕه‌زه‌ندانه‌ی ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌كان، كه له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه خاوه‌نكارانن، ئابوورییان به‌ره‌و باشی بردووه. ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، ڕژیمه‌كه‌ی قایم و پته‌و وه‌سف كرد. سێ ڕۆژ پاش وتنی ئه‌و قسانه و ئه‌و وێنه‌ی درۆیینه‌ی كه خامنه‌یی سه‌باره‌ت به نێوانی خۆشی كرێكاران و ڕژیمی به‌ناو به‌هێزی دای، به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر نهێنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی “كارگرووپی ڕێگری له قه‌یرانی ئه‌منییه‌تیی مه‌عیشه‌ت پایه”ی قه‌رارگای ساوڵڵا بۆ ناو میدیاكان دزه‌ی كرد. ناوه‌رۆكی ئه‌م به‌ڵگه‌یه هه‌موو قسه‌وباسێكی فریوكارانه‌ی خامنه‌یی كرده بڵقی سه‌ر ئاو. هه‌موو به‌رپرسانی پله یه‌كی ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌تیی ڕژیم له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به دانی ئامار و فاكتی جۆراوجۆر دانیان به‌وه داناوه كه “كۆمه‌ڵگا له حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ژێرپێستی دایه”.
ئه‌م به‌ڵگه‌یه ده‌قێكی ته‌كمیلی ٧ لاپه‌ڕه‌یییه له وتووێژه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌ی ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠ی قه‌رارگای ساروڵڵایه كه به سه‌رۆكایه‌تیی جێنشینی فه‌رمانده‌ی گشتیی سپا له قه‌رارگا، به‌ڕێوه‌چووه و نوێنه‌رانی دادستانی تاران، سازمانی ئیتلاعاتی تاران، پۆلیسی ئیتلاعات و ئه‌منییه‌تی گشتیی ناجا، ئیتلاعاتی ئابووریی به‌سیج، سپای حه‌زره‌تی سه‌یدوشۆهه‌دا، سپای حه‌زره‌تی ڕه‌سووڵ، به‌سیجی ئه‌سنافی كیشوه‌ر و سازمانی ئیتلاعاتی سپا تێیدا به‌شداربوون.
قه‌رارگای ساروڵڵای سپای پاسداران یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ناوه‌نده‌كانی به‌رپرسی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی و ئاخێزه‌كان له ئێرانه. له جه‌ره‌یانی ناڕه‌زایه‌تیی جۆزه‌ردانی ١٣٨٨، و ئاخێزه‌كانی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ساروڵڵا و ده‌ست و پێوه‌نده جه‌نایه‌ته‌كاره‌كه‌ی، له به خاك و خوێن كێشانی ناڕازیاندا ڕۆڵی سه‌ره‌كییان بوو. فه‌رمانده‌یی قه‌رارگای ساروڵڵا وه‌ئه‌ستۆی فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسدارانه و له‌ئێستادا سه‌رتیپی پاسدار حسێن نه‌جات وه‌ك جێنشینی فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ساروڵڵا چالاكی ده‌كات.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، محه‌ممه‌دی له جێگرایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تیی سازمانی ئیتلاعاتی سپاوه وتی: “لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام دراوه كه نیشانی ده‌دات باروودۆخی كۆمه‌ڵگه له حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ژێر پێستی دایه”. ئه‌م به‌رپرسه‌ی سازمانی ئیتلاعاتی سپا وتوویه‌تی كه “ناڕه‌زایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٣٠٠ له‌سه‌د زیادیان كردووه” و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له ئێران له‌سه‌ر “ته‌وه‌رۆم، دواخرانی مووچه، بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاو چڕبوونه‌ته‌وه”.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، “سه‌رهه‌نگ كاویانی له پۆلیسی ئیتلاعات و ئه‌منییه‌تی گشتیی ناجاوه ” ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پێشبینییه‌كان ده‌رباره‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چوار مانگی كۆتایی ساڵی ١٤٠٠ خسووه‌ته ڕوو و وتوویه‌تی كه “كۆبوونه‌وه‌كان له ساڵی ١٤٠٠دا نیسبه‌ت به ساڵی ١٣٩٩، ٤٨ له‌سه‌د چوونه‌ته سه‌رێ و ژماره‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كانیش ٩٨ له‌سه‌د زیادیان كردووه.”
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت: “كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری ٥٦ له‌سه‌د له‌چاو ساڵی ڕابردوو زیادی كردووه. كۆبوونه‌وه له شوێنه كرێكارییه‌كان ١٣٦ له‌سه‌د چووه‌ته سه‌رێ. كاویانی هه‌روه‌ها ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كاڵا پێویسته جۆراوجۆره‌كان داوه و وتوویه‌تی كه نرخی واقعیی ته‌وره‌ۆمی خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كان له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا نیسبه‌ت به مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له نێوان ٨٦ تا ٢٦٨ له‌سه‌ددا بووه.
ئاكامی كۆبوونه‌وه زۆر نهێنییه‌كه‌ی قه‌رارگای ساروڵڵا ئه‌م نیگه‌رانییه ئه‌ساسییه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم نیشان ده‌دات كه كۆمه‌ڵگه له حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه دایه. بێگومان مه‌به‌ست له ته‌قینه‌وه‌ش ئه‌و ئاخێزه ئیحتمالی و ڕوو له شۆرشانه‌ن كه كرێكاران له‌وانه مامۆستایان شه‌یپووره‌كه‌یان وه‌ده‌نگ هێناوه.
سه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئامرازگه‌لێكیان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ باروودۆخی پێشبینیكراو له ئیختیار دایه كه گرینگترینه‌كانیان ته‌سلیمبوون له دانوستانه‌كانی به‌رجام له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، درێژه‌ی ته‌بلیغاتی فریوكارانه له‌لایه‌كه‌وه و هێرش بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌باتكارانه، ده‌ستبه‌سه‌ركردن، زیندان و په‌روه‌نده‌سازی له‌ئاستی ناوخۆیی دایه.
وێده‌چێت ته‌سلیمبوون له دانوستانه‌كانی به‌رجام، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێك له گه‌مارۆكان و ئازادكرانی هێندێك له پاره بلۆكه‌كراوه‌كانی ئێران بتوانێ كرانه‌وه‌یه‌كی كاتی له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات‌دا پێك بێنێت. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م بابه‌ته چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌باتكارانی مافخواز ده‌باته سه‌رێ و ئه‌وان له‌پێناو دابینكردنی مافه‌كانی خۆیان پێداگرتر ده‌كات. به‌ڵام زیانی به‌رینتری ئه‌م ته‌سلیم بوونه بۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ له دنیای سیاسه‌تدا ڕوو ده‌دات و ئه‌ویش تێكشكانی زیاتری ئۆتۆریته‌ی لاوازی ئه‌م ڕژیمه ده‌بێت.
ئامرازێكی دیكه، ته‌بلیغاتی درۆیین و فریوكارانه‌ی وه‌ك وته و لێكدانه‌وه‌كانی خامنه‌یی و سه‌رانی سپایه. ئه‌مجۆره ته‌بلیغاتانه ته‌نیا بزه‌ی تێكه‌ڵ به گاڵته دێنێته سه‌ر لێوی ناڕازیان و شۆڕشگێڕان. كه‌وابوو ده‌مێنێته‌وه سێهه‌مین و گرینگ‌ترین فاكتۆر كه سه‌ركوته.
درێژه‌ی ڕۆژانه‌ی خه‌باتی په‌یوه‌سته‌ی كرێكاران له‌وانه مامۆستایان و خانه‌نشینكراوان و ڕووحییه‌یه‌ك كه له لایه‌ن چالاكانی ئه‌وانه‌وه ده‌بیندرێت نیشانه‌ی كولبوونی تیغی سه‌ركوته.
هه‌ژاریی بێ ئه‌مان، چه‌وسانه‌وه و دیكتاتۆریی بێ‌سنوور، سه‌بر و تاقه‌تی كرێكاران و ژنان و پیاوانی خوازیاری ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر بردووه. ئه‌م مرۆڤانه به‌دیلێكی ڕزگاری به‌خش، حیزبێكی خاوه‌ن توانای ڕێبه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزیان ده‌وێت تا بتوانن هۆكاری نه‌هامه‌تییه‌كانیان له‌گۆڕ بنێن. خه‌باتی ئێستا وه‌دی هاتنی ئه‌و پێداویستییانه‌ی مومكین كردووه.