کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی چوار ئه‌ندامی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیڕانی كوردستانی ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی چوار ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی كوردستانی ئێران به‌ناوه‌كانیموحسین مه‌زڵووم،هه‌ژیر فه‌رامه‌رزی،وه‌فا ئازه‌رباروپژمان فاتحی، بۆ به‌دواداچوونی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمیان كرد به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ڕۆژی ١ی مانگی گه‌لاوێژ، چوار ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی كوردستانی ئێران به‌ناوه‌كانیموحسین مه‌زڵووم،هه‌ژیر فه‌رامه‌رزی،وه‌فا ئازه‌رباروپژمان فاتحی، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رك و چالاكی ته‌شكیلاتی سه‌ردانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ورمێیان كرد به‌ڵام كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ده‌ستبه‌سه‌ركران. سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌شاری ورمێ، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ و ئێستا نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیانن.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن” له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر به‌ندكراون له‌ ئێران

-

مانگرتنی كادری ده‌رمان و بێهداشت له‌ به‌ریتانیا

-

ڕوودانی سێهه‌مین بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان

-

هێرشی هێزه‌ ئینتزامیه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان

-

نادیاری چاره‌نووسی ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

هه‌وڵی به‌غدا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان

-