وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ ڕۆژی به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی “سامان پاشایی” له شاری سه‌قز، چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
“سامان پاشایی” پاڵه‌وانی زۆرانبازی جیهانی و خاوه‌نی میداڵیای زێڕه و له شاری سه‌قز سه‌رقاڵی ڕاهێنانی وه‌رزشی بووه. ناوبراو ١٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی تاران ڕاگوێزرا. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “سامان”، به‌دواداچوونیان بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی سه‌قز و سنه بێ ئاكام بووه و هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی “سامان وه‌ر نه‌گرتووه.