به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان له سێ هێرشی جیاجیادا سێ شارومه‌ندیان به ناوه‌كانی “شه‌هرام نانه‌وا”، “ڕه‌شید ڕه‌حیمی” و “زاهیر(پاشناو نادیار)” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕفاندی ئه‌و سێ شارومه‌نده به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ئه‌نجام دراوه و به‌دوداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ نه‌تیجه‌یه‌كی نه‌بووه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دوو هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “هێمن ئیبراهیم حه‌مزه” خه‌ڵكی گوندی قه‌ره‌گوڵ و “ئێدریس حاجی ڕه‌سووڵپوور” برای “محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپوور” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.