کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

نۆقمبوونی چوار كه‌س له‌ به‌ندئاوه‌كانی مهاباد و حه‌سه‌نلوو و چۆمی “زه‌ڕینه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ كه‌وته‌ نێو چۆمی “زه‌ڕینه‌” و خنكا و له‌ به‌ندئاوی مهابادیش پیاوێكی ته‌مه‌ن ٧٤ ساڵ به‌هۆی نوقمبوون له‌ به‌ندئاوی ئه‌و شاره‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. له‌ شاری مه‌ریوانیش منداڵێكی ته‌مه‌ن ٢ ساڵ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ بۆ نێو چاڵئاوێك كه‌شاوه‌رزی خنكا و له‌ به‌ندئاوی “حه‌سه‌نلوو”ی شاری شنۆش پیاوێكی ته‌مه‌ن  ٣١ ساڵ  له‌ ئاودا نوقم بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵه‌ شه‌ش ساڵ ته‌مه‌نه خه‌ڵكی گوندی “نه‌سیركه‌ندی”ی سه‌ربه‌ شارستانی میاندووئاون و له‌كاتی سه‌یران له‌ نزیك چۆمی “زه‌ڕینه‌”، ده‌كه‌وێت نیو ئاو و ده‌خنكێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی خه‌ڵكی مهاباد به‌هۆكارێكی نادیار له‌ به‌ندئاوی مهاباددا ده‌خنكێت و له‌ شاری مه‌ریوانیش به‌هۆی نه‌بوونی حه‌ساری ئیمه‌نی له‌ ده‌ورووبه‌ری حه‌سێڵه‌كانی كه‌شاوه‌رزی، منداڵێكی ته‌مه‌ن ٢ ساڵ ئه‌كه‌وێته‌ نێو چاڵئاوێكی كه‌شاوه‌رزی و ده‌خنكێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش لاوێكی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ له‌ به‌ندئاوی “حه‌سه‌نلوو”ی نه‌غه‌ده‌ خنكا و حه‌فته‌ی ڕابردووش سێ كه‌س له‌ به‌ندئاوی سه‌رده‌شت گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزان له‌ئاست بڕینی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی “كۆتۆ”ل”ی ورمێ

komalah

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادسه‌رای كرماشان

komalah

تووشبوونی ٦١ كه‌س به‌ نه‌خۆشی “وه‌با” له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ئازدی “ئەسکەندەر لوتفی” بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی

komalah

نادیاری چارەنووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مهاباد

komalah

خۆپێشاندانی دانیشتووانی خۆبەڕێوەبەرایه‌تی ناوچه‌ی فورات دژبه‌ توركیا

komalah