کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

نۆقمبوونی ٢٢ په‌نابه‌ر له‌ ئاوه‌كانی لیبی

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی وڵاتی “مالی” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نۆقمبوونی به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له‌ ئاوه‌كانی لیبی ٢٢ كۆچبه‌ر له‌وانه‌ سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٦١ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌، به‌له‌مه‌ی په‌نابه‌ران ٨٣ سه‌رنشینی هه‌بووه‌ و ٢٢ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٦١ كه‌سی دیكه‌یان ڕزگاركراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٨٣ په‌نابه‌ری ئافریقایی كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتی “مالی” بوون ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له‌ به‌له‌مێكی له‌كاركه‌وتوو‌ له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ سه‌رگه‌ردان مابوون و به‌رپرسانی پۆلیس له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ قۆربانیان به‌هۆی برسیه‌تی و تینوویه‌تی بوونه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٨٠ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ كابول

komalah

داخرانی ده‌یان كارخانه‌ به‌هۆی وشكه‌ساڵی له‌چین

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ٣٩ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ ئه‌فغانستان

komalah

ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ڕووسیه له‌ كریمه‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ٤٣ زیندانی نەخۆش لەهەشت مانگدا لەزیندانەکانى تورکیا

komalah

ڕزگاركردنی ١٢١ منداڵ له‌ ده‌ست قاچاخچیه‌كانی مرۆڤ له‌ ئامریكا

komalah