کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

نوێ چارەیەکی نییە بێجگە لەوەی جێگای کۆنە بگرێتەوە

 

شێوازی حکومەتە ئیستبدادی و دیکتاتۆڕەکان بۆ مانەوەی حاکمیەتیان و ترس لە شۆڕش بەردەوام سازان و هەڵکردن لەگەڵ دەرەوە و توند کردنەوەی سەرکوت و خەفەقان لە نێو خۆدایە. حکومەتی ئیسلامیش لەسەر هەمان ڕەواڵ کاتێک کە فەزای سەرکوت لە نێوخۆدا توند ەکاتەوە، ڕێگای پاشکشەی بە شێنەیی لە دەرەوە خۆش دەکات. بەڵام بۆچی بە شێنەیی؟ بەو هۆیەی کە کۆمەڵ لەژێر قەهری بەناو ئیقتیداری خۆیدا ڕابگرێت. گومان لەوەدا نییە کە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا پایەکانی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی خستە لەرزە. لەم پەیوەندیەدا هەر ئەوەندە بەسە کە ڕۆژنامەی بنەماخوازی جەمهوری ئیسلامی لە ژمارە ٢٣ ی مانگی ڕەشەمەیدا لە سەروتارێکدا لەژێر ناونیشانیکەسێک بەسەر شاخەوە بنی دەبڕیەوە، بارودۆخی ئێستای بە هۆکاری لێک هەڵوەشان و بەرئەندازی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، هەڵبەت بە دەستی خۆی زانی. ئەم ڕۆژنامەیەی سەربە سەرەوەی دەسەڵات لەبیری چۆتەوە کە ئەربابەکانی بەردەوامبەرەو پێش چوون و گەشەی نیزام بە چاوی خەڵکدا ئەدەن.” بەڵام ڕاستیەکان گەلێک لەوە سەرسەخت ترن کە بکرێت بە زمانبازی بێ ناوەرۆک بیانشاریتەوە. ڕاستیەکەش بێجگەلەوە هیچی تر نییە. ئەوان زانیویانە کە ئەم بزوتنەوەیە خەیاڵی هێور بوونەوەی نییە و ئەمەش زەمینەی سەرجەم ئاڵوگۆڕ و زەدوبەندەکانی حاکمیەت پێکدێنێ. ئەوان مەترسی ڕوخانیان تا سەر ئێسقان هەست پێکردوە و بە ڕواڵەت بەو ئاکامە گەیشتون کە ڕێگایەکیان بێجگە لەوەی کە بە شێوازی ناسراوی خۆیان لەنێوخۆدا بگرن و بکوژن نییە. بەڵام ئێستا کە دەزانن ڕۆژئاواش گەڵاڵەیەکی بۆ ڕوخاندنیان لە دەستوری کاردا نییە، ئاڕاستەی سازشی هەڵبەت بە شێنەییان لەگەڵ گرتونەتەبەر.

چەند حاڵەت لەم پاشەکشە بە شێنەییانە لەم ماوە کورتەدا بابەتەکە زیاتر ڕوون دەکاتەوە. پاشەکشە لەبەرانبەر ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەترسی زیندوبوونەوەی قەتعنامەی شوڕای ئەمنیەت، کە ئەویان وەکهەنگاوی هونەرمەندانەی نیزام بۆ بەرگرتن لە دەرکرانی ئەم قەتعنامانە ناو لێبردوە!” ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی سیاسی لەگەڵ عەرەبستانی سعودی، کە رۆژامەیئاڕمانی ئیمروزعەرەبستانی وەک میزبانی ئاشت کەرەوەی کەنداوی فارس ناوبرد. ڕۆژنامەی ئابووری سەرئامەد یش سەروتاری ڕۆژی ٢٣ ی مانگی ڕەشەمەی خۆی بۆ بابەتێک تەرخان کرد لەژێر ناونیشانیکاتی ڕقابەت تێپەڕی و سەردەمی سازان هاتوە.” لە ڕاگەیەنەرەکاندا میسر وەک مەقسەدی دواتر بۆ هێور کردنەوەی کێشە گەورە ناوچەییەکان باسکراوە. لەم پەیوەندیەدا ڕۆژنامەی ستارەی سوبح رۆژی ٢٤ ی مانگی ڕەشەمە سەردێڕێکی لەژێر ئەم ناونیشانەدا بوو کەئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە یارمەتی ژیاندنەوەی بەرجام ئەدات.” لەم پەیوەندیەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسێکی خەبەریدا کە لە ڕاگەیەنەرەکاندا بڵاو بۆتەوە ڕایگەیاندگۆڕینەوەی زیندانیان و باقی بابەتەکان لە ڕێگای ناوبیژیوانەکانەوە لە ئارادایە، بەم جۆرە گەڕانەوە بۆ پێبەند بوون بە بەرجام و پاشەکشە لە باقی سیاسەتە هێرشبەرانە ناوچەییەکانی لەوانە بەشداری کردن لە کۆنفڕانسی ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە هەڵبەت بە میوانداری گەورەی چین لە ساڵی ٢٠٢٣ دا، بەگشتی لەم سیاسەتەوە سەرچاوە دەگرێت. لەم حاڵەتانە شاهیدی پێداچونەوە بە سیاسەتی ئۆکڕاینی( ڕاگرتنی فرۆشی پەهباد و موشەک بەڕوسیە) و بابەتی ترین.

بەڵام لەبەرانبەر خەڵکدا، ئیژەیی باسی لە ئازاد کردنی ٨٢ هەزار زیندانی کرد، تا توانایی و زەرفیەتی باڵای سەرکوتی ئەو دەزگایانەی کە ئەو بەرپرسیانە لە سەرودەمی نەورۆز و جموجۆڵی خەڵک بۆ درێژەدان بە بزوتنەوەکەیان بخاتە بەرچاو. هەر لەم ماوەیەدا و لەگەڵ پاشەکشەکانیدا، ژمارەیەکی دیکەی لە هەڵسوڕاوانی سیاسی خستە زیندانەوە، و درێژەشیان بە ئێعدامەکان دا. بێشەرمانە قوتابخانەی کچانیان لە شارە جۆراو جۆرەکان ژاراوی کرد، کۆمەڵێک نمایشی بێ ناوەرۆکیان لە توانایی نیزامی و سەرکوتی خۆیان وەڕێخست. لە گشت باڕیکەوە توشی شکست و ناکامی بوون و دەزانن کە ڕێگایەکی تریان نییە بۆیە بڕیاریان داوە پاشەکشە بکەن و ملکەچی نەخشە و نەزمی ئێستای سەرمایە لە ناوچەکەدا بن تا بەڵکو لەم نەزمەدا ڕێگای نەجاتێک بدۆزنەوە. بەڵام دەبێ ئەم کارە بە شێنەیی بێت تا دەنگ نەداتەوە و خەڵک بە حیسابی شۆڕش وخەبات و ناڕەزایەتیەکانی خۆیانی دانەنێن. غافڵ لەوەی کە ئاخێزی شۆڕشگێڕانە دوای ٤٤ ساڵ ئەزمونی بەدەست هیناوە، بە قیمەتی گەلێک ئازار و ڕەنج هەستی کردوە کە ئەم ڕژیمە شیاوی ئیسلاح نییە و ڕێگایەک بێجگە لە روخاندنی بە زەین ناگات.

  ئەگەر ڕژیم بتوانێ لە هاوئاهەنگی لەگەڵ نزمی مەوجود بەشێک لە ئوپوزسیۆ کە دڵیان بە پشتیوانی و هاوڕێیەتی دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی خۆش کردوە توشی بێهیوایی بکات، لەگەڵ ژنان و لاوانی ئەم وڵاتە، لەگەڵ کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش کە بە هێزی خۆیان کاتێک کە هاوار دەکەنبترسن، بترسن ئێمە هەموو پێکەوەینچیدەکەن؟

شۆڕشێککەلەڕێدایەڕۆژانەبانگەوازیروخانیکۆماریئیسلامیدەکات،ناکرێڕایبگریت. نوێ چارەیەکی نییە بێجگە لەوەی کە جێگای کۆنە بگرێتەوە. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی هێزێکی پڕ تەوانی ژیانەوەیە کە هیچ شتێک ناتوانێ بەری بگرێت. بتەوێ و نەتەوێ، دەرەنگ یان زوو، دێتە جەستەتان هەموو هەوڵ و پەلەقاژەکانتان بۆ پاراستنی نەزمی کۆن بێ ئاکام و پوجەڵ دەکاتەوە و نەزمێکی نوێ دێتەئاراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بوێری بنەماڵەی دادخوازان، ئیلهامبەخشە

-

سۆنامی گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا، هەموو سنوورەکانی بەزاندووە

-

شادی و خۆشی جەماوەر بەرامبەر بە مەرگی ڕەئیسی، جەلادی ٦٧

-

ئیبراهیم ڕەئیسی “جەلادی ٦٧” و هاوڕێکانی کوژران

-

گەندەڵی ئیداری، دارایی، ئەخلاقی و سیاسیی ڕژیمی ئیسلامی، لە سەرەوە دەست پێدەکات

-

خەباتی ژنانی ئێران لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و بەرابەری، لە چوارچێوەی ئازاد پۆشی تێدەپەڕێت

-