به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه و باوكی “سارینا ساعدی” سه‌ردانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی سنه‌یان كرد له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی و گوڵی سووریا‌ن له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان دانا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی “سارینا ساعدی” مێرمنداڵی گیانبه‌ختكردووی ده‌ستی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه ڕێزیان نا له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.