به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نی به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی “فوئاد محه‌ممه‌دی” بەرەۆ چیای چلچه‌مه سه‌ركه‌وتن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، چالاكانی مه‌ده‌نی شاری كامیاران به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چیای چلچه‌مه له ناوچه‌ی ساڕاڵی دیوانده‌ره، وێڕای ڕێزلێنان له یادی “فوئاد محه‌ممه‌دی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “فوئاد محه‌ممه‌دی” شه‌وی سێشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری كامیاران به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.