کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌بۆكان

نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”، مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان له‌ شاری بۆكان گوڵباران كرد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ شاری بۆكان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”، وێڕای ڕێزلێنان له‌ فیداركارییه‌كانیان، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.