به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ دوایین پێنجشه‌ممه‌ی كۆتایی ساڵ، خه‌ڵكی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی سه‌ردانی گڵكۆی ئازیزانیان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای گه‌مارۆدانی گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی كرد و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “خامنه‌یی قاتڵه، ولایه‌تی باتڵه” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، له شاری كامیاران بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “فواد محه‌ممه‌دی” له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی بۆكان، مهاباد، دیوانده‌ره، سه‌قز و دێولان خه‌ڵكی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی كوردستان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به‌رابه‌ری دا كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی”، “نه سه‌ڵته‌نه‌ت، نه ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”، “ژن،ژیان، ئازادی، حكوومه‌تی شۆرایی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.