ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زۆرترین هێرشی مووشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن جیهادی ئیسلامی و حه‌ماسه‌وه كرایه سه‌ر شاری تل ئاوێو و له وڵامدا باكووری غه‌زه به چڕی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه بۆردوومان كرا، هه‌روه‌ها له وڵامی هێرشی په‌هبادی و تۆپخانه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌رته‌شه‌ی ئیسڕائیل، هێرشێكی به‌هێزی ئاسمانی كرایه سه‌ر باشووری لوبنان به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ندۆنێزی گه‌مارۆ داوه و چه‌ندین توونێلی گرووپی حه‌ماسی له ناو بردووه و ده‌یان چه‌كداری حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی كوژراون. هه‌روه‌ها ڕێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ته‌نیا ٧٠ كه‌س له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له خان یوونس گیانیان له‌ده‌ستداوه كه چه‌ندین كه‌سیان نه‌خۆش بوون و له نێو كوژراواندا چوار منداڵ بوونیان هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماری ئاواره‌كانی غه‌زه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار كه‌س خه‌مڵاندووه و ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی ڕابردوو، ٢٠ هه‌زار كه‌سی دیكه له باكووری كه‌رتی غه‌زه به‌ره‌و باشوور هه‌ڵهاتوون. شایانی باسه كه ڕێكخراوی به‌رگری له ڕۆژنامه‌نووسانیش ڕۆژی ڕابردوو وتی: ٤٨ ڕۆژنامه‌وان له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه تا به ئه‌مڕۆ كوژراون كه چواریان ئیسڕائیلی و یه‌كێكیان لوبنانی بووه. هه‌روه‌ها سێ ڕۆژنامه‌وان بێسه‌روشوێن و ١٣ ڕۆژنامه‌وانیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.