×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

وەزارەتى تەندروستیی عێراق رایگەیاندووه‌، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان و ٣٥ حاڵەتى نوێى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون. هاوكات ١٦ کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاكه‌لێوه‌، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، “٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون له‌ شار و گه‌ره‌كه‌كانی رەسافەی بەغدا هەشت حاڵەت، یەک حاڵەت لەبەشى کەرخى بەغدا، حاڵه‌تێك لە شاری پزیشکی بەغدا، حەوت حاڵه‌ت لە کەربەلا، پێنج حاڵه‌ت لە نەجەف، دوو حاڵه‌ت لە واست، نۆ حاڵه‌ت لە بەسڕە، یەک حاڵه‌ت لە زیقار و حاڵه‌تێكیش لە کەرکوک، به‌م ویرووسه‌ تۆمارکراوە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەى عێراق، تاوەکو ئێستا ٣٨٢ كه‌س له‌ عێراق به‌ ویرووسی كۆرۆنا تووشبون و لەو ژمارەیەش ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٥ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false