ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، پۆلیسی ئیتالیا هه‌واڵی خنكانی ٣٠ كۆچبه‌ری له كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته پشتڕاست كرده‌وه.
پۆلیسی ئیتالیا هێشتا ڕوونی نه‌كردۆته‌وه كه كۆچبه‌ره‌كان خه‌ڵكی كام وڵاتن و ڕه‌گه‌زیان چیه به‌ڵام باسیان له ڕزگار كردنی ده‌یان كۆچبه‌ری دیكه كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٣وه تا به ئه‌مڕۆ ١٨٠٠ په‌نابه‌ری ئه‌فریقایی له ڕێگای گه‌یشتن به ئورووپا گیانیان له ده‌ست داوه.