به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی پیرانشار له درێژه‌ی شۆڕشی ژینا، دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی پیرانشار، دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی” و “شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه، نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن” نه‌خشاندووه. لاوانی شۆڕشگێڕ داوایان له گه‌نجانی كوردستان كرد درێژه به‌و هه‌ڵمه‌ته بده‌ن، تاكوو ئاگری شۆڕش بڵێسه‌ی بێت.