کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

نوقم بوونی ٢٢ په‌نابه‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی توركیه‌

نوقم بوونی ٢٢ په‌نابه‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی توركیه‌ 1

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌، ٢٢ په‌نابه‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی توركیه‌ به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌وته‌ی پۆلیسی توركیا، هێشتا ڕوون نییه‌ ئه‌و به‌له‌مه‌ هه‌ڵگری چه‌ند په‌نابه‌ر بووه‌ به‌ڵام ته‌رمی ٢٢ كه‌س دوزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێنج كه‌سیان منداڵ بوون. هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٩٣ په‌نابه‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ٦٠ په‌نابه‌ری دیكه‌ش‌ له‌ لێوارئاوه‌كانی لیبی به‌هۆی نوقم بوونی به‌له‌مه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست دابوو.