ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو برای خه‌ڵكی گوندی “گۆجار“ی سه‌ر به ناوچه‌ی سیلوانه‌ی ورمێ به‌ناوه‌كانی “عه‌لی و كاوه ساڵحی” له چۆمی “زاپ“دا خنكان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تا برا چكۆله‌كه به‌ناوی “عه‌لی” چووه بۆ مه‌له‌كردن به‌ڵام نووقمی ئاو ده‌بێت و برا گه‌وره‌كه‌ی ده‌چێت ڕزگاری بكات كه ئه‌ویش له ئاودا ده‌خنكێت و كاتێك برایه‌كی دیكه‌شیان به‌ناوی “ڕه‌حمان” كاتێك هه‌وڵی ڕزگاركردنیان بدات تووشی كێشه ده‌بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕزگار ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمكاناتی ته‌فرێحی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كاتی لاوان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و نائه‌منی له شوێنه گه‌شتووگوزارییه‌كانی وه‌كوو به‌ندئاوه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیانه.