به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له كوشتارگای سه‌نعه‌تی شاری “گێلهند” له ئۆستانی گولێستان، چوار مانگه كه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه، ئه‌م كوشتارگایه له ساڵه‌كانی نێوان ٩٣ تا ٩٤ به ٦٥٠ كرێكاره‌وه چالاكی ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به بیانووی كه‌مبوونی نه‌ختینه، به ٧٠ له سه‌دی هێزی كاره‌وه چالاكی ده‌كات. ده‌شڵێن، هه‌تا ئێستا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ندین جار چوونه‌ته ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه كه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌ربگرن.