ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئۆستانداری ئۆستانی مه‌ركه‌زی باسی له دواخرانی حه‌قده‌ستی نزیكه‌ی ٥ هه‌زار كرێكاری شاغڵ له ٣٨ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌م ئۆستانه كرد.
كێشه‌ی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ناڕه‌زایه‌تیی زۆری كرێكارانی له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ئێرانی به‌دواوه بووه. به پێی لێدوانه‌كانی ناوبراو، كرێكارانی ٣٨ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌م ئۆستانه نزیكه‌ی ١٣٥ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئۆستانی مه‌ركه‌زی به یه‌كێك له جه‌مسه‌ره‌كانی سه‌نعه‌ت له ئێران به‌هۆی هه‌بوونی كارخانه‌كانی وه‌ك ماشین سازیی هێپكۆ و ئازه‌رئاب دێته ئه‌ژمار. شایانی باسه، كارخانه‌كانی هێپكۆ و ئازه‌رئاب له‌گه‌ڵ قه‌یران ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و كرێكاره‌كانی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. ویستی كرێكاران، دیاری كردنی بارودۆخی ئه‌م دوو كارخانه‌یه و خستنه‌وه‌گڕی كارخانه و په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیانه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م دوو كارخانه‌یه، به‌ده‌یان ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ری دیكه له‌م ئۆستانه له‌گه‌ڵ قه‌یران و كێشه‌وگرفتی وه‌ك كه‌مبوونی نه‌ختینه به‌ره‌وڕوون.