چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “فەرهاد، سەفەر و پەرویز نووری” خەڵکی گوندی “ئەنبێ” و “عەلی عەزیزی”، خەڵکی گوندی “تولەکی”، سەر بە ناوچەی تەڕگەوەر، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، چارەنووسیان ناڕوونە.
ئەو چوار هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی مانگی خەرمانان، پاش ٢٧ ڕۆژ لە دەستبەسەری لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپا، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزران. ئەو چوار كهسه له کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک له حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم”، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران.