کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌ك له‌ پیرانشار

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “خورینج”ی سه‌ر به‌ شاری پیرانشار بە ناوی “محەممەد ئیبراهیم ‌زادە”، ماوەی دوو مانگە لە گرتووخانه‌ی سپای پاسداران لە شارەکانی نەغەدە و ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌ چارەنووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ڕێکەوتی ١١ی مانگی ڕەشەممەی پاره‌كه‌ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە نەغەدە و دواتر بۆ گرتووخانه‌ی سپای ئەلمەهدیی ورمێ ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه‌، “محەممەد ئیبراهیم ‌زادە” لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سووتاندنی ئۆتومبێله‌كانی ڕژیم له‌ شارستانی جاسك

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی بۆكان و مهاباد

-

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ كرماشان

-

دەستبەسەرکردنی دوو لاوی خەڵکی قوروە و سنە لەلایەن حکوومەته‌وە

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “پژمان مورادی” پاش ١٨ مانگ به‌ندكران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١١٠ قوتابی و ٤٣ مامۆستای قوتابخانه لە ئێراندا

-