به پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانی “ئازاد عەباسی”، چالاکی مەدەنی و دامەزرێنەی ئەنجومەنی “شەیدای سەوزی” دێهگولان، چارەنووسی ناوبراو نادیاره و هەتا ئێستا یەک جار لەرێگای تەلەفوونەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئازاد عەباسی، لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و تەنیا لە ڕۆژانی سەرەتای دەستبەسەر کرانی جارێک پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و لەوکاتەوە چارەنووسی نادیارە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی. ئازاد عەباسی ٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، کەمپەینی ڕزگار کردنی “کانی بڵ”ی دامەزراند و یەکێک لەو کەسانە بوو ک بۆ رزگار کردنی ئەو کانییە مانی لەخواردن گرتبوو.