چهارشنبه – ۱۲ تیر – ۱۳۹۸ , 03 – 07 – 2019
![نه‌بوونی زانیاری له چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له شاری شنۆ 3 photo 2019 07 03 19 29 56](https://ku.komalah.org/wp-content/uploads/photo_2019-07-03_19-29-56-300x162.jpg)
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان کردووه‌تە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی ” وەهاب عەلیزادە”، دانیشتووی “بێژاوێ”ی سه‌ربه شاری شنۆ و ناوبراویان دەستبەسەر کردووه.
به ێپی ڕاپۆرته‌كان، لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداری لە چارەنووسی ئه‌م هاووڵاتییه، بێ‌ئاکام ماوەتەوە. شایانی باسه “وه‌هاب عه‌لیزاده” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه، دەستبەسەر کراوە.