کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی كۆچبه‌رانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه

چهارشنبه – ۵ تیر – ۱۳۹۸ , 26 – 06 – 2019

رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئیسپانیا له‌ راپۆرتێكدا ئاشکرای كردووه‌ كه‌ چاره‌نوسی ٧٥ له‌ سه‌دی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌دا بێ سه‌روشوێن بوون، نادیاره‌.
ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا له‌ژێر ناونیشانی “ژیان له‌ لێواری مه‌رگدا” بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاره‌ساتی كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ زۆر له‌و گەورەترە کە هه‌تا ئێستا ئاشكرا كراوه‌. له‌ به‌شێك له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ “له‌ ماوه‌ی ١٦ مانگی رابردوودا له‌ رۆژئاوای ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ له‌ناوچه‌ی نێوان ئیسپانیا و مه‌غریب، ٧٠ به‌له‌م كه‌ هه‌ڵگری كۆچبه‌رانی نایاسایی بوون، ژێر ئاوكه‌وتون و له‌ كۆی هه‌زار و ٢٠ كۆچبه‌ر، ته‌نها ته‌رمی ٢٤٠ کۆچبەر دۆزراونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەشکراوە كه‌ ٨١٦ كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ مه‌زه‌نده‌ دەکرێت گیانیان لەدەستدابێت، چاره‌نووسیان نادیاره‌ و ئەوەش به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ کە چاره‌نوسی ٧٥ له‌سه‌دی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ریای سپیدا بێ سه‌روشوێن بوون، ڕوون نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ندۆنزیایی

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌رمه‌نستان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah