به پێی ڕاپۆرتهكان، لە چارەنووسی سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی تەرگەوەڕ، پاش دەستبەسەرکردنیان لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٧ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سابیر کەمانی، کامران کەمانی و کەیوان موکەڕەم”، خەڵکی گوندی “ئەنبێ” سهر به ناوچەی تەڕگەوەڕی ورمێ، هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە. ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی مانگی پووشپەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر گوندی ئەنبێ و ئەو سێ كهسهیان دەستبەسەر کردبوو. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوەی ساڵانی ٩٥ و ٩٦دا، “کەیوان موکەڕەم” و سابیر کەمانی”، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم”، هەر کامەیان زیاتر لە ساڵێک لە زیندانی ورمێدا زیندانی کرابوون.