کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی دوو خوێندكار له‌ شاره‌كانی خۆی و مهاباد

86h

86h

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو خوێندكار له‌ شاره‌كانی خۆی و مهاباد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی ئه‌م هاووڵاتییانه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “جه‌بار دودكانلوو” خوێندكاری خه‌ڵكی شاری خۆی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌مشاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌. هه‌رله‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ خوێندكارێكی دانیشتووی ئاوایی “به‌یره‌م”ی سه‌ربه‌شاری مهاباد به‌ ناوی “سیامه‌ند وسووق راد” به‌ هۆكاری نادیار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ له‌ شوێنی ڕاگیرانی ناوبراوان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.