کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ په‌رستارێكی خه‌ڵكی پیرانشار

نه‌بوونی زانیاری له‌ په‌رستارێكی

نه‌بوونی زانیاری له‌ په‌رستارێكی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، پەرستارێک بە ناوی “محەممەد ئەمین خزری”، خەڵکی گوندی “جەڕان” و دانیشتووی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو لە کاتی ڕۆیشتن بۆ نەخۆشخانە و پێش گەیشتن بە شوێنی کارەکەی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو پەرەستارە ڕانه‌گه‌یندراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک خۆیان دەبوێرن.