کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ ٦ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری پیرانشار

 

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج هاووڵاتیی بە ناوەکانی “حەسەن قادری ئەقەدەم، ڕێبوار مەلایی، ئەسکەندەر خزری، ئیسماعیل بورهانی و ئەمیر تاژ” خەڵکی شاری پیرانشار، لە کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسیان، لە بەردەستدا نییە. هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە، ڕانەگەیەندراوە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیدریس کەسرەوی” خەڵکی شاری پیرانشار، چارەنووسی لە زیندانی شاری نەغەدەدا، ناڕوونە. شایانی باسه‌، ناوبراو له‌ کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا، لە شاری ورمێ، کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانەی سیمانی شاری سیروان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری قوروه‌

komalah

پاڵپشتیی موعه‌لیمان و كرێكارانی شاری سنه‌ له‌ موعه‌لیمانی زیندانی كراو

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

komalah

برینداربوونی دوو ژێنگەپارێزی شاری چووار

komalah

خۆکوشتنی دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان

komalah