“ئێبراهیم پیری” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه و شۆفێری ناوه‌ندی بێهداشتی ئه‌مشاره، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفێره‌كانی ئه‌م ناوه‌نده به مه‌حرومییه‌ت له حه‌قی سه‌نه‌وات و جێژنانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ئێبراهیم پیری”، سه‌ره‌ڕای به دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، هیچ وڵامێكیان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئه‌مشاره سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگیرانی و ده‌ستبه‌سه‌ری نه‌دراوه‌ته‌وه.