سەرەڕای تێپەڕینی دوو حه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکرانی ژنە چالاکوانی مەریوانی “پەروین ئەدوایی”، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ دڵنیا بوونه‌وه له چارەنووسی هه‌روا بی ئاکام ماوەتەوە.
“پەروین ئەدوایی” خەڵکی گوندی سڵێن و دانیشتووی شاری مەریوان، ڕۆژی شەممە ٥ی مانگی گەلاوێژی ئه‌مساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە دەستبەسەر کرا.
ناوبراو کە لە بواری مافەکانی ژنان و منداڵاندا چالاكی ده‌كات، دوای دەستبەسەر کردنی گوازتراوه‌ته‌وه بۆ شوێنیکی نادیار و له چارەنووسی هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “زارا محەممەدی”ش بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین لە ڕۆژی ٢ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوومانگ و نیو، چارەنووسی هه‌روا نادیارە و تەنیا یەکجار بۆ ماوەیەکی کورت ئیزنیان پێ داوه لە گەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنیان هەبێ و هێشتا ڕوون نەبۆتەوە بە چ هۆکارێک گیراوە.