به‌هۆی كار نه‌كردنی و خاو بوونی هێڵی ئینته‌رنێتی گوندی “پاپاڵه”ی دێوانده‌ره خوێندكارانی ئه‌و گونده ناتوانن به ئۆنلاین به‌شداری له وانه‌ی مه‌دره‌سه و زانكۆكانیان بكه‌ن.
خوێندكارێكی زانكۆ له‌مباره‌وه به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه تی وی ڕایگه‌یاند به‌هۆی خه‌راپی و خاوبوونی ئینته‌رنێت ئه‌گه‌ر له دوو وانه‌ی خوێندنم به‌شدار نه‌بم له‌لایه‌ن زانكۆوه سزا ده‌درێم و له خوێندنی ئه‌و كتێبه به‌ته‌واوه‌تی دوور ده‌خرێمه‌وه، ئه‌گه‌ریش بۆ به‌رپرسانی زانكۆ باس ده‌كه‌ی له شوێنێك ده‌ژیم كه هێڵی ئینته‌رنێتی لێ نییه و كار ناكات كه‌س باوه‌ڕ ناكات له شاره‌كه‌ماندا شوێنێك هه‌بێت كه هێڵی ئینته‌رنێتی لێ نه‌بێت. شایانی باسه خوێندكارانی ئه‌و گونده هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار سكاڵایان له سه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت كردووه به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم له‌و شاره‌دا كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت.