چوارشه‌ممه‌سووری و نه‌ورۆز ئه‌و بۆنانه‌ن كه سه‌رانی ڕژیم به پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته‌كانی ئایینی ئیسلامی ده‌زانن. هه‌ربۆیه له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا زۆریان هه‌وڵ داوه كه به زه‌بری سه‌ركوت و ته‌بلیغ، ئه‌م سوننه‌ته له‌ناو كۆمه‌ڵی ئێران‌دا بسڕنه‌وه. به‌ڵام له‌و جێگه‌وه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌ها كلتوورێكی جێكه‌وتوو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا كارێكی ئاسان نه‌بوو، سه‌رانی ڕژیم له به‌رامبه‌ر خۆڕاگری خه‌ڵك به‌ره‌به‌ره له هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیان له‌م بواره‌دا پاشه‌كشه‌یان كرد و هه‌وڵیان دا تا لانیكه‌م هێندێك به‌ربه‌ستی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. به‌ڵام هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كی ڕژیم له هه‌مان حاڵ‌دا پێشڕه‌وییه‌كی خه‌ڵكی به‌دواوه بوو. دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌م ڕۆژانه، بوو به هانده‌ری خۆڕاگری له‌ناو خه‌ڵكدا.
هه‌موو ساڵێ له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له كۆتایی ساڵ و ئاماده‌بوونی خه‌ڵك و لاوان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی چوارشه‌ممه‌سووری و نه‌ورۆز، كاربه‌ده‌ستانی ئینتزامی، ئه‌منییه‌تی و ئیجرایی و ده‌زگا ته‌بلیغاتییه‌كانی ڕژیم وه‌جموجۆڵ ده‌كه‌ون تا ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌م بۆنه‌وه شكڵ بگرێت، نه‌هێڵن له‌م ڕۆژانه‌دا پێكه‌نین و شادی و خۆشی له‌ناو هیچ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بێت. ئه‌وان كه له سێبه‌ری خۆشیان ده‌ترسن، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه له‌م ڕێوڕه‌سمانه‌دا وته‌یه‌ك به ئاماژه و یان ڕاسته‌وخۆ دژبه ڕژیم به‌سه‌ر زاریاندا بێت و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك ببێته ئامرازی ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌وان. ڕژیمی ئیسلامی جێژن و شادیی خه‌ڵك، به دوژمنی خۆی ده‌زانێت. ئه‌م ڕژیمه نه‌ك له چوارشه‌ممه سووری و نه‌ورۆزدا به‌ڵكوو له گشت ماوه‌ی ساڵدا، له‌گه‌ڵ ڕوخساری خه‌ندانی خه‌ڵك ناسازگاره. كۆماری ئیسلامی له خه‌مۆكی و بێهیوایی و ناهومێدی ته‌غزییه ده‌كات. خوازیاری كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ربه‌ژێر و ژێرفه‌رمانه كه تێیدا ئینسانه‌كان له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسێك كه ڕژیم بۆیان دیاری ده‌كات سه‌ردانه‌وێنن. ڕێوڕه‌سمه‌كانی زه‌ماوه‌ند به‌بیانووی ئه‌وه‌یكه تێیدا حیجابی ئیسلامی و مه‌ودای نێوان ژن و پیاو ڕه‌چاو ناكرێت تێك ده‌دات. له به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرته‌كانی مۆسیقا ڕێگری ده‌كات. لاوانێك كه به بۆنه‌ی جۆراوجۆره‌وه له ده‌وری یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه و ده‌ست ده‌ده‌نه سه‌ما و خۆشی، ده‌داته به‌ر لێدان و كوته‌ككاری و سووكایه‌تی. له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر جیهان به‌كه‌یفی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بووایه، ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه یه‌كسه‌ر سیاپۆش و له ته‌واوی ساڵدا و هه‌موو ڕۆژێ به‌بیانوویه‌كه‌وه تازیه‌بار ده‌بوو. به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له به‌رامبه‌ر ڕژیمی ئیسلامی‌دا سه‌ری ته‌سلیمیان دانه‌نه‌واندووه. هه‌روه‌ك ده‌بینین سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت ڕه‌شبگیری له‌م پێوه‌نده‌دا، خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری ئێران بایه‌خ به‌م دژایه‌تییانه ناده‌ن. مۆسیقا و هونه‌ر و ئاواز و سه‌ما و شادی، له په‌ناوپه‌سیوه‌كان هاتوونه ده‌ر. ڕێوڕه‌سمه‌كانی چوارشه‌ممه سووری و نه‌ورۆزیش له‌م زومره‌یه‌ن. له به‌رامبه‌ر كلتووری كۆنه‌په‌رستانه‌ی زاڵدا، كلتووری خۆڕاگریی پێشڕه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه.
تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م بۆنه‌یه له كوردستان ئه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا جێژنه‌كانی نه‌ورۆز له كۆبوونه‌وه جۆراوجۆر و به‌شێوه‌ی ده‌سته‌جه‌معی به‌ڕێوه‌چووه. كۆماری ئیسلامی له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو له ڕۆژانی كۆتایی ساڵدا، به گرتنه‌به‌ری هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن و به‌ڕێوه‌بردنی مانۆڕی نیزامی، هه‌وڵی داوه له ڕێوڕه‌سمه‌كانی چوارشه‌ممه‌سووری و نه‌ورۆز له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران ڕێگری بكات. ئه‌مساڵ له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه نابێت له‌م ڕێوڕه‌سمانه‌دا له هیچ هێمایه‌ك كه نیشانه‌ی ئاراسته‌یه‌كی سیاسیی دیاریكراو بێت، كه‌ڵك وه‌ربگیرێت. سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێی ده‌سته‌جه‌معیی ژن و پیاو قه‌ده‌غه‌یه. حیجابی كامڵ ده‌بێت ڕه‌چاو بكرێت و هتد.
به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان و له پێشه‌وه‌یان لاوانی كچ و كوڕ به پۆشینی جلوبه‌رگی جوان و شادی به‌خش، به به‌ڕێوه‌بردنی شانۆی هونه‌ری، سه‌ما و ئاوازی مه‌حه‌لی، به هه‌ڵكردنی ئاگری ئیمه‌ن و به‌دوور له مه‌ترسی و یان زه‌ربه‌لێدان له سرووشت، ده‌ستیان داوه‌ته به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه. ئه‌مساڵیش له حاڵێكدا كه خه‌ڵكی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری و ته‌نگده‌ستیی ئابووری و گوشاره جۆراوجۆره‌كانی ڕژیم، به‌ره‌وپیری به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی كۆتایی ساڵه‌وه چوون، كاربه‌ده‌ستانی ئینتزامی و ئه‌منییه‌تی، ئاخوند و ئیمامه‌كانی جومعه كه شادیی خه‌ڵك چه‌قڵی چاویانه، په‌شۆكاو و نیگه‌ران له به‌رپایی كۆبوونه‌وه و ڕێوڕه‌سمه نه‌ورۆزییه‌كان، ترساون و هه‌وڵی پێشگرانه‌ی خۆیان ده‌ست پێكردووه.
به‌ڵام ئه‌زموون نیشانی داوه كه ئه‌گه‌رچی كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیم له‌م بواره‌دا به‌ربه‌ست گه‌لێكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه نه‌ورۆزییه‌كان له كوردستان پێكهێناوه، به‌ڵام ناتوانێ له به‌ڕێوه‌چوونیان ڕێگری بكات و خه‌ڵك له‌م بواره‌دا ئه‌زموونی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه و به‌شێوازی جۆراوجۆر و له شوێن و كاتی گونجاو‌دا، له‌مجۆره هه‌وڵانه‌ی ڕژیم تێپه‌ڕ ده‌بن. كۆماری ئیسلامی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ شادی و خۆشیی و گوڕوتینی ژیانی خه‌ڵك سه‌ری وه‌به‌رد كه‌وتووه و هه‌وڵه‌كانی له‌م بواره‌دا سه‌رشۆڕانه و بێ ئاكامه. ئه‌م گوڕوتینه‌ی ژیان هه‌مان هێزێكه كه ڕژیم ده‌خاته ترس و خۆفه‌وه. جێژنه‌كانی چوارشه‌ممه‌سووری و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی پێشوو له كۆسپ و دژایه‌تییه‌كانی ڕژیم و ئیمامانی جومعه‌ی جیره‌خۆر تێده‌په‌ڕێنن و ده‌بنه دیمه‌نێكی دیكه‌ی خۆڕاگریی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ڕژیمی ئیسلامی‌دا.