ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “شمشێر”ی سه‌ر به شاری پاوه به ناوی “كۆهسار ڕۆسته‌م نژاد” كه له ڕۆژانی ڕابردوودا چاوی ساچمه‌ی به‌ركه‌وتبوو، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا.
“كوهسار ڕۆسته‌م نژاد” ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود چاوێكی دوو ساچمه‌ی به‌ركه‌وت و به‌هۆی قورسی برینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فارابی تاران كرا. ڕۆژی ڕابردوو، پزیشكان توانیان له نه‌شته‌رگه‌ریێكی سه‌خت دا هه‌ر دوو ساچمه‌كه له چاوی ده‌ربێنن و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كۆڵبه‌ره جێگیره.