کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

نه‌خۆش كه‌وتنی زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ شاری قه‌ڵادزێ

نەخۆشییەک ماوەی هەفتەیەکە لە شاری قەلادزێی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووەتەوە و رۆژانە40  بۆ ٧٠ كه‌سی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ دەبن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر لە هەزار کەس لە قەلادزێ بەهۆی ڤایرۆسێکەوە لە نەخۆشخانەكانی ئه‌و شاره‌ خه‌وێندراون و زۆربەی تووشبووەکان منداڵن كه‌ بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە لە نەخۆشخانەن. 
تاوەکو ئێستا سێ لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزی قەڵادزێ، راپەڕین، سلێمانی و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری نەخۆشییەکە کردووە، بەڵام نەگەیشتووەنەتە هیچ ئەنجامێک. جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌تا ئێستا كۆمه‌ڵێك تاقیكردنه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ ئه‌نجام دراوه‌ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕایگه‌یاندووه‌: هیچ كێشه‌ له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌دا نه‌بووه‌ و دیار نییه‌ هۆكاری تووش بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌و شاره‌دا چیه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی خوێندكاران

komalah

تێكدانی كه‌سب و كاری هاووڵاتییانی سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

komalah

بۆردوومانی ناوچه‌كانی پێنجوێن و باڵه‌كایه‌تی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی کرێکارێک بەتەزووی کارەبا له‌ هه‌ڵه‌بجه

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی “موختار ئه‌حمه‌دی” له‌ مه‌ریوان

komalah

پشتیوانی موعه‌لیمانی سه‌قز له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی زاهیدان

komalah