ویرووسی كۆرۆنا له‌ئاستی جیهاندا بوو به هۆی مه‌رگی زیاتر له پێنج ملیۆن مرۆڤ. ئێستا به‌یارمه‌تیی زانست و لێكۆڵینه‌وه‌ی ملیۆنان پزیشك ، په‌رستار و هێزی كارێك كه پاك و خاوێنیی كردووه‌ته بابه‌تی ڕووتین و شه‌و و ڕۆژیی خۆی، ژیان تا ڕاده‌یه‌ك له زۆرێك له شوێنه‌كانی جیهان خه‌ریكه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
نه‌خۆشییه گشتگیر و كوشنده‌كان مه‌ترسیه‌كی جیددی بۆ خه‌ڵكی جیهانن و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له وڵاتانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داری تا دواكه‌وتوو ناتوانن كاریگه‌ریی ئه‌م نه‌خۆشییانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و بواری ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك له‌به‌رچاو نه‌گرن. خه‌ڵك له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گه‌لێك فێربوون و به‌چاوی خۆیان بینییان كه له وڵاتێكی وه‌ك ئێران چلۆن گیان و ژیانی خه‌ڵك بۆ سه‌رانی گه‌نده‌ڵی حكوومه‌تی ئیسلامی هیچ بایه‌خێكی نییه.
ویرووسی كۆرۆنا له هه‌مان حاڵ‌دا زه‌ربه‌یه‌كی قورسی له ناوه‌نده مه‌زهه‌بییه‌كان و ده‌زگای دین دا. له‌م ده‌وره‌یه‌دا بینیمان كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شوێنه مه‌زهه‌بییه‌كانی جیهان كه قه‌رار بوو شه‌فابه‌خش بن، خۆیان داخران. له واتیكانه‌وه تا مه‌كه، له قۆمه‌وه تا نه‌جه‌ف، ده‌رگای كلیسا، كنێسێت، مزگه‌وت و مه‌عبه‌ده‌كان داخران و خه‌ڵك له‌جیات ڕووكردنه ئاسمان و ڕێبه‌رانی دینی، چاوی هیوایان له ناوه‌نده پزیشكی و زانستییه‌كان بڕی تا بتوانن وڵامێك بۆ ویرووسی كۆرۆنا بدۆزنه‌وه. ئه‌مڕۆ زانایان و زانست وڵام یان ده‌رمانێكیان بۆ هه‌ر پرسیارێك و بۆ هه‌ر ویرووس و به‌ڵایه‌كی سرووشتی نییه، به‌ڵام به‌شێكی به‌رین له جه‌معییه‌تی جیهان و ته‌نانه‌ت خودی دین فرۆشان كه نانیان له دووكانی دین و مه‌زهه‌به‌وه دابین ده‌بێت، ده‌زانن كه له هیچ كتێبێكی “پیرۆز“ی دینیدا وڵامێك بۆ به‌ڵا سرووشتییه‌كان بوونی نییه. به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه دایه كه زانست ده‌رگای گه‌ڕان نابه‌ستێت، وڵام و ڕێگاچاره‌كان به هێزێكی خه‌یاڵی ناسپێرێت. له تاقیگه و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه، له زانكۆ و ناوه‌نده زانستییه‌كاندا به‌ره‌وڕووی ئه‌و كێشانه ده‌بێته‌وه كه سه‌ریان هه‌ڵداوه و ڕۆژ نییه كه بۆ ده‌یان پرسیار و گرفتی ژیانی مرۆڤ وڵامی درووست و ڕێگاچاره‌ی واقعی نه‌درۆزێته‌وه و ئه‌م هه‌وڵانه به‌رده‌وام درێژه‌یان هه‌یه. هێزی كار و وزه‌ی داهێنه‌ری مرۆڤ سرووشت و سه‌ركه‌شییه‌كانی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر كۆنتڕۆڵ ده‌كات و ده‌ی هێنێته خزمه‌ت مروڤایه‌تیه‌وه. ئه‌م ڕه‌وته ده‌زگای دین سه‌ره‌ڕای ملیاردها دۆلار كه ده‌كرێته خه‌رجی ته‌بلیغاته‌كه‌ی، ڕۆژ به ڕۆژی لاوازتر ده‌كات. هۆگرایه‌تیی گشتیی زانست به‌رده‌وام زیاتر ده‌بێت. زانست هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێش هه‌ڵده‌گرێت و مه‌زهه‌ب و ده‌زگای دین دوو هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه ده‌ڕۆن.
گه‌شه‌ی زانست و توانای زانستییه‌ك كه له خزمه‌ت مرۆڤ و ژینگه‌دا بێت نه بۆ له‌ناوبردنی، له پێداویستییه‌كانی ڕزگاریی واقعیی ئینسان له‌ده‌ست چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان به‌ده‌ستی ئینسان و سرووشتی سه‌ركه‌ش و به‌ڵاكانیه‌تی. به‌ڵام هه‌تا ئه‌وكات كۆمه‌لێك هه‌وڵی جیددی ده‌كرێ و ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت:
جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و له په‌روه‌رده و بارهێنان، بڕینی هه‌رجۆره یارمه‌تییه‌كی ماڵیی ده‌وڵه‌تی بۆ ده‌زگای دین، ئازادیی دینداری یان بێدینی، ده‌رفه‌تی به‌رابه‌ر و ئازاد بۆ حزووری ناوه‌نده زانستییه‌كان له میدیای هه‌واڵنێری و سیاسی و هیتر ده‌توانێ له‌شكری بانگه‌شه‌كارانی مه‌زهه‌ب كه نانیان له گره‌وی جه‌هل و ده‌مارگرژی دایه، ناچار به پاشه‌كشه‌ی جیددی بكات. زۆرترین بوودجه‌ی هه‌ر وڵاتێك بۆ ده‌رمان و په‌روه‌رده، گه‌شه‌ی زانست و لێكۆڵینه‌وه، دیفاع له ژینگه، پاك و خاوێنیی سرووشت و شوێنی كار ته‌رخان بكرێت و له بڕیاردان له‌سه‌ر سڵامه‌تیی گشتی، زانایان و شاره‌زایان قسه‌ی نیهایی بكه‌ن. ده‌زگای دین و دین فرۆشان كه ته‌جاره‌تی ملیارد دۆلاریی ساڵانه‌یان بۆ خورافه و به‌ره‌و دواوه‌بردنی خه‌ڵك ته‌رخان ده‌كرێت، نه‌ته‌نیا نابێ هیچ یامه‌رتییه‌كی ده‌وڵه‌تییان به‌ركه‌وێت، به‌ڵكوو پێویسته دانی ماڵیاتی قورسیش قه‌بووڵ بكه‌ن.
قاره‌مانانی خه‌بات دژبه ویرووسی كۆرۆنا، په‌رستاران، پزیشكان و كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی گشتین، نه‌ك بانگه‌شه‌كارانی مه‌زهه‌بی و تێئۆریسیه‌ن و مۆره‌كانیان كه له خزمه‌ت دووكانی دین فرۆشان دان.