کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی سیسته‌می ئاوڕه‌سانی له‌ ٢٢٣ گوندی نێكشاری به‌لووچستان

نه‌بوونی سیسته‌می ئاوڕه‌سانی له‌ ٢٢٣ گوندی نێكشاری به‌لووچستان 4

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ كۆی گشتی ٣٣٥ گوندی سه‌ر به‌ شارستانی نیكشار، ٢٢٣ ئاوایی لووله‌كه‌شی ئاویان نییه‌ و به‌ تانكه‌ر ئاویان بۆ دابین ده‌كه‌ن.

به‌وته‌ی فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌، شارستانی نیكشار ٣٣٥ گوندی به‌ ١٢٦ هه‌زار دانیشتۆوه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ٢٢٣ ئاوایی ئه‌و شاره‌ هیچ جۆره‌ سیسته‌مێكی ئاوڕه‌سانیان بۆ دابین نه‌كراوه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ باروودۆخێكی خراپدا ده‌ژین. به‌شێك له‌ گونده‌كان له‌ ئاوی هووته‌ك و بیر كه‌ڵك وه‌رده‌گرن كه‌ بێهداشتی نییه‌ و ژنان و منداڵانی دانیشتووی ناوچه‌كه‌ی تووشی ده‌یان نه‌خۆشی كردووه‌.